فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا مووسڵ بۆردوومان دەکەن و داعشیش هەڕەشە دەکات
تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراق لە زاری بەیاتییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، یەکەم تیمی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمەریکا کە بەم دواییە گەیشتوونەتە عێراق، ئەو شوێنانە دەستنیشان دەکەن کە داعش لە مووسڵ تێیاندا جێگیر بوون و دواتر دەبن بە ئامانجی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا.
ئەو گوتیشی کە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەو شوێنانەوە بەرەو عێڕاق دین کە لێیەوە نزیکن وەک کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی ئەورووپایی.
لەبەرانبەردا، داعش لە پێگە ئەلیکترۆنییەکانییەوە ڕایدەگەیەنێت "بۆ حوکمڕانان.. هەریەکێکتان بتانەوێت دەوڵەتی ئیسلام حوکمی بکات و سەری بپەڕێنێت، با ڕێگە بدات لە وڵاتەکەیەوە فڕۆکە جەنگییەکانی بێنە و بۆردوومانمان بکات."
