جۆن كیری گەیشتە بەغدا

 جۆن كیری گەیشتە بەغدا
لە سەردانێكی رانەگەیێنراودا جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدا.

دوێنێ جۆن کیری گەیشتە قاهیرە و دواتر چووە عەممانی پایتەختی ئوردن بۆ تاوتوێکردنی رەوشی عێراق و دواپەرەسەندنەکانی بارودۆخەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە جۆن کیری لە عەمانی پایتەختی ئوردون و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکی وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە هاوکاری ئەمنی عێراق و کارکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی دەکرێت.

بەرنامەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە عێراق بەمشێوەیە، كە یەكەمجار نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبینێت، پاشان بەجیا لەگەڵ هەریەك لە عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی موتەحیدوون ‌و هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.




رووداو
Top