ئێران 130 فڕۆكەی جەنگی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

 ئێران 130 فڕۆكەی جەنگی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە
حكومەتی ئێران 130 فڕۆكەی جەنگی بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە، كە ماوەی 20 ساڵە دەستی بەسەردا گرتوون.

قاسم عەتا، گوتەبێژی نو‌وسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو 130 فڕۆكەیەی بۆ عێراق گەڕاندو‌وەتەوە، كە لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی پاراستنیان لە هێرشی سەربازی هێزی هاوپەیمانان رژێمی سەدام رەوانەی ئێرانی كردبوون".

عەتا گوتیشی: "ئەو فڕۆكانە سەربازین و لە دژی گرووپە چەكدارەكان لە پارێزگاكانی عێراق بەكاردەهێنرێن".

پێش دەستپێكردنی هێرشی هاوپەیمانان بۆ دەركردنی سوپای عێراق لە كوەیت لە ساڵی 1991 ، بە مەبەستی پاراستنیان حكومەتی عێراق ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی و مەدەنی رەوانەی ئێران كرد.




رووداو
Top