سزای ونكردنی پاسپۆرت دەگۆڕێت

سزای ونكردنی پاسپۆرت دەگۆڕێت
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا ئەو سزایە نەهێڵێت، كە بەهۆی ونكردنی پاسپۆرتەوە، كەسەكە هەتا ساڵێك پاسپۆرتی نوێی پێ نەدەدرایەوە.

عەبدولستار بەیرەقدار ، گوتەبێژی ئەو داگایە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت دادگای باڵای فیدراڵیی ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە، كە تێیدا كەسی كەمتەرخەم لە ونكردنی پاسپۆرتدا هەتا ساڵێك پاسپۆرتی بۆ دەرناكرێتەوە .

بە گوتەی بەیرەقدار ئەو سزایە دژی دەستووری عێراقە كە تێیدا ئاماژە بە ئازادیی گەشتكردن كراوە.





رووداو
Top