قاسم عەتا: ناهێڵین چەكداران بستێك لە خاكی عێراق داگیر بكەن

قاسم عەتا: ناهێڵین چەكداران بستێك لە خاكی عێراق داگیر بكەن
لیوا قاسم عەتا، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری بەغدا سازكردو تێیدا باسی لە چالاكییەكانی سوپای عێراق كرد لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی داعش. بە گوتەی ئەو زیانی زۆریان بە هێزە چەكدارەكان گەیاندووە. جەختیشیكردەوە كە پاڵاوگەی بێجی لەدەست سوپای عێراقدایە.

قاسم عەتا رایگەیاند كە بەگشتی لەو ناوچانەی رووبەڕووی داعش بوونەتەوە بەتایبەتی لە سەڵاحەدین ‌و ئەنبار و سامەڕا 40 چەكداری داعشیان كوشتووەو نزیكەی 50 چەكداری دیكەشیان بریندار و دەستگیركردووە.

هەرچەندە چەكدارانی تووندڕەو موسڵ و تكریت و چەند قەزاو ناحییەیەكی دیكەیان لە عێراق كۆنترۆڵكردووە‌و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش رایانگەیاند كە قەزای بێجی و پاڵاوگەكەیان دەستبەسەردا گرتووە، بەڵام قاسم عەتا گوتی ناهێڵین چەكداران بستێك لە خاكی عێراق داگیر بكەن و لە هەر شوێنێك بن لێیان دەدەین . جەختیشیكردەوە پاڵاوگەی بێجی لە دەست ئێمەدایە .




رووداو
Top