چەكداران هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق دەخەنەخوارەوە

 چەكداران هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق دەخەنەخوارەوە
گرووپە چەكدارەكان لە فەللوجە هەلیكۆپتەرێكی سەربازیی سوپای عێراق دەخەنە خوارەوە.

ئاژانسی ئەسۆشیەتدپرێس لەرێی سەرچاوەكانییەوە لەنێو سوپای عێراق بڵاویكردووەتەوە، كە لە فەللوجە هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق خراوەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە فڕۆكەوانەكەو یاریدەدەرێكی كوژراون.

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی ئەو هەلیكۆپتەرەیان لە ئەستۆگرتووەو رایگەیاندووە ئەوان بوون.




رووداو
Top