گۆڤارێكی ئەمریكی: پێویستە ئەم شەش خاڵە لەسەر عێراق بزانیت

 گۆڤارێكی ئەمریكی: پێویستە ئەم شەش خاڵە لەسەر عێراق بزانیت
ئەو هێزە سەربازییە نوێیەی، كە بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام " داعش" دروستكراوە، هەزاران جەنگاوەری لە رەچەڵەكی جیا لە ژێر ئاڵا رەشەكەی كۆكردووەتەوە، كە دەیانەوێت وڵاتێكی ئیسلامی بە سیستەمی خەلیفایەتی دروستبكەن و بەم هۆیەوەش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەكی سووریادا گرت، چەند شار و شارۆچكەیەكی عێراقیشیان داگیركردووە و بوونەتە هۆی گۆڕینی رەوشەكە لە عێراق، ئەمانەش چەند زانییارییەكن، كە بەپێی گۆڤاری تایم، پێویستە دەربارەی بارودۆخی ئێستای عێراق بیانزانن :

1 – ئەبوبەكر ئەلبەغدادی سەركردەی داعش داواكراوی یەكەمە لە جیهان. هەرچەندە زانییارییەكی كەم دەربارەی ئەبوبەكر بەغدادی هەیە، بەڵام ئەو بە سەركەوتووترین سەركردەی تیرۆرست دوای نەمانی ئوسامە بن لادن دادەندرێت و ئەمریكاش بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ دەستبەسەركردنی بەغدادی داناوە.

2 - نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشەی لایەنەجیاكانی عێراقی بەرەوە خراپتر بردووە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكان بۆ بەهێزبوونی داعش بەجۆرێك ، كە توانیان دووەم گەورە شاری عێراق بگرن ئەوەیە، كە سوپای شارەكە رایكردووە و بەرەنگاریان نەبوونەتەوە. ئەمەش رەنگە بەهۆی ئەوەبێت سوننیەكان هەستیان بە دڵنیایی نەكردوە لە حكومەتێكدا، كە شیعە دەسەڵاتداری یەكەم بووە تێیدا.

3 – كوردەكان بەبێ ئەوەی مەبەستیانبێت، رەنگە بەهۆی داعش قازانجیان پێبگات، بەهۆی داعش سوپای عێراقی شاری كەركوكی چۆڵكرد و رادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی كرد و ئەمەش رەنگە یارمەتیدەربێت بۆ جیابوونەوە لە عێراق و بەدیهێنانی خەونە لە مێژیینەكەی گەلی كورد.

4 – هەر هێرشێك بۆ لەنێوبرنی داعش دەبێتە هۆی یارمەتیدانی بەشار ئەسەد، رەنگە داوا لە ناتۆ و هێزە یارمەتیدەرەكانی دیكەبكات بۆ تەرخانكردنی سەرچاوە و كاتی خۆیان بۆ لەناوبردنی داعش، كە بووەتە هەڕەشەیەكی گەرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریكا و ئەوروپاش.

5 – ئێران دەیەوێت داعش بوەستێندرێت، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندووە، ئێران ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات ئەگەر داوای لێبكرێت و تەنانەت رەنگە رەچاوی هاریكاری لەگەڵ ئەمریكاش بكات بۆ ئەم مەبەستە.

6 – پێدەچێت ئەمریكا هەڵوێستێكی نەرم بنوێنێت. ئۆباما رۆژی 13ـی حوزەیران گوتی، "ئەوەی لەسەرمانە بۆ عێراق دەیكەین"، ئەمەش لەكاتێكدا حكومەتەكەی رەخنەی ئاراستەی مالیكی كرد بەهۆی ئەوەی بەهۆی تایەفەگەرییەوە ناكۆكی خستووەتە نێو لایەنەكانی عێراق. لە راستیشدا ئەوەی لە عێراق روودەدات چیدیكە كێشەی ئەمریكا نییە و رەنگە بۆ چارەسەری كێشەكان ئەمریكا لەگەڵ چەند راوێژكارێك قسە بكات و بڕیاریشی داوە هێزی سەربازی پیادە رەوانەی عێراق نەكاتەوە.





رووداو
Top