" لە 24 كاتژمێردا نزیكەی 300 چەكداری داعش كوژراون"

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایدەگەێنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 297 چەكداری داعش كوژراون.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەریق قاسم عەتا رایگەیاند" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 297 چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) كوژران"
قاسم عەتا ئاماژەشی بەوەكرد، بە هیچ جۆرێك هێزە ئەمنیەكان خەندەقیان لە دەوربەری بەغدا لێنەداوە و، رەوشی بەغدا تەواو لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكانیدایە.

راشیگه‌یاند" به‌گژ هه‌موو ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌دا ده‌چینه‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن. رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان دژی چه‌كداره‌كانی داعش به‌هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیارییه‌ ورده‌كان له‌سه‌ر جموجوڵی داعش و هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان."

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا چالاكیه‌كی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی عیراق له‌كاتی وه‌شانی گورزێكی سه‌ربازیی توند له‌چه‌كداره‌كانی داعش نمایشكرا. كە تێیدا 50 ئۆتۆمبیلی داعش بۆردومان كراوە.





خەندان
Top