کوڕەکەی عیزەت دووری کوژرا

 کوڕەکەی عیزەت دووری کوژرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە رایگەیاند، ئەحمەد عیزەت دووری، لەشەڕەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراق و گرووپی چەکداریی داعش، کوژراوە.

عەبدولحوسێن شەممەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە رایگەیاند، ئەحمەدی کوڕی عیزەت دووری لە شەڕی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش کوژرا.

لەو کاتەی گرووپی چەکداریی داعش دەستیان بەسەر شاری موسڵدا گرت، عیزەت دووری پشتگیری خۆی بۆ ئەو گرووپە دژی سوپا و حکومەتی عێراقی راگەیاند.

عیزەت دووری، جێگری سەدام حەسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و حکومەتی عێراقییەوە لە 2003ـەوە داواکراوە و تاوەکو ئیستاش نەیانتوانیوە دەستگیری بکەین.





رووداو
Top