عێراق، بێجیی بۆردوومان کرد.. 200 چەکداری داعش کوژراون
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەخبارییە کە لە سەرجاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، هەڵمەتێکیان بۆ سەر ناوچەیەک لە قەزای بێجیی باشووری تکریت بەرپا کردووە کە بە هۆیەوە زیاتر لە 220 چەکداری گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، گوتەبێژ بە ناوی فەرماندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، قاسم عەتا ڕایگەیاند کە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سەڵاحەددین بە دەست هێزەکانی سوپاوەن و هێرشەکانیشیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە هەرسێ پارێزگای سەڵاحەددین، دیالە و کەرکووک بەردەوامن.
