مالیکی: شەڕنەکردنی سوپا پیلان بوو
نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا، کە کەناڵی عێراقییە بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "بڕیاری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گەورەترین یەکڕیزییە و خەڵکێکی زۆر ئامادەی خۆبەختکردنن لە پێناو پاراستنی سەروەری عێراق و فەرمانیش دەرکراوە بۆ ئەوەی سەربازەکان پەیوەندیی بەیەکەکانی سوپاوە بکەن و گەلی عێراقیش شەڕەکە دەباتەوە".
نووری مالیکی فەتوای شەڕکردن لە دژی چەکدارانی داعشی "بە فەتوای ئایینی وەسفکرد" و راشیگەیاند، "گەلی عێراق شەڕەکە دەباتەوە، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەو راگەیاندنانە بن، کە پیلان دژی عێراق دەگێڕن".
رۆژی هەینی 13.6.2014، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، فەتوایەکی جیهادی دەرکرد دژی چەکدارانی داعش.
رووداو
