دژه تیرۆر تكریتی كۆنترۆڵكردهوه-نوێكراوەتەوە
سەرچاوەیەك لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرایكردووە، كە شاری تكریت ناوەندی پارێزگاكە، لە لایەن هێزی دژە تیرۆر و بە پاڵپشتی فرۆكەی سوپای عیراق، توانیان شارەكە لە دەستی داعش رزگار بكەن.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە خەندانی راگەیاند" دوای ئەوەی چەكدارەكانی داعش دەستیان بەسەر تكریتدا گرت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێك لە دژە تیرۆری عیراق وبە پاڵپشتی فرۆكەی جەنگی توانیان لە پاش رووبەرووبونەوەیەك شارەكە رزگار بكەن".
جەختیشی لەوەكردەوە كە " ئێستا پارێزگای سەڵاحەدین بە تەواوەتی لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكانی عیراقدایە و ئارامی لە ناوچەكەدا بەدیدەكڕێت، یەڵام خەڵكەكە لەوە دەترسن جارێكی دیكە داعش بگەڕێنەوە."
خهندان
