كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق بێ ئەنجام كۆتاییهات

 كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق بێ ئەنجام كۆتاییهات
ئەو كۆبوونەوە بەپەلەیەی كاژێر 8ی شەوی رابردوو، بە نێوەندگیری ئیبراهیم جەعفەری و گوشاری ئەمریكا و توركیا، لەنێوان سەركردە سیاسییەكانی عێراق لەماڵی ئیبراهیم جەعفەری بەڕێوەچوو، دوای 4 كاژێر بە ئەنجام کۆتاییهات.

بەپێی زانییارییەكان، "لە كۆبوونەوەكەدا ناكۆكی لەنێوان سەركردە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە دروستبووە و یەكتریان تۆمەتباركردووە، كە ئەمەش بۆ ماوەیەك كۆبوونەوەكەی وەستاندووە، دواتریش داوا لە راوێژكار و ژمارەیەك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەكراوە، كە ژووری كۆبوونەوەكە جێبهێڵن، بۆئەوەی كۆبوونەوەكە تەنیا لەنێوان سەركردە سیاسییەكان خۆیان بەداخراوی بەردەوام بێت".

رووداو زانیوویەتی، كە هیچ كام لە كورد و سوننەكان پشتگیرییان لەوە نەكردووە، کە لەو كۆبوونەوەییەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پەرلەمان عێراق، دەنگ بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی بدەن.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، دەبووایە لەدوای كۆبوونەوەكە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەڕێوەبچێت، بەڵام مالیكی بەپەلە و پێش هەمووان شوێنی كۆبوونەوەكەی جێهێشتووە.








ووداو
Top