عزەت دووری: بەمزووانە مژدەی سەركەوتنێكی گەورە رادەگەیەنین
دووری كە جێگری سەدام حوسێن، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق بوو و ئێستا خۆی بە سەركردەی حیزبی بەعسی قەدەغەكراو دەزانێت، دەڵێت "مژدە بە ئوممەتی ئیسلامی و عەرەبی دەدەم كە سەركەوتنی گەورە نزیكە و دەبێت خۆتان ئامادەبكەن بۆ شەڕە چارەنووسسازەكان".
عزەت دووری حكومەتەكەی نووری مالیكی بە "خائین و سەفەوی و سیخوڕی ئێرانی" ناودەبات لە زۆربەی بڵاوكراوەكانی.
لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003ەوە عزەت دووری یەكێكە لە داواكراوە سەرەكییەكان لە عێراق. بە گوێرەی بەیاننامەكانی حیزبی بەعس ئەوان بەشدارن لە شەڕەكانی چەكدارانی سوننە دژی هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی لە عێراق.
رووداو
