دیالە... تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو گۆرستان زیاتر لە ٥٠ كوژراو برینداری لێکەوتەوە
شەوی رابردوو لە شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە مامۆستایەكی زانكۆ لە لایەن چەند چەكداری نەناسراوەوە كوژرا و ئەمرۆ، سێشەممە لەكاتی ناشتنی تەرمەکەی لە گۆرستانی "شەریف"، بۆمبێك تەقییەوەو بە پێی دوایین ئامارەکان ٣١ کەس کوژراون و ٢٨ کەسی دیکەش بریندارن کە برینی هەندێکیان سەختە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بۆ بە دواداچوونی زیاتر چەندجارێك پەیوەندی بە موقەدەم غالب عەتییە، بەرێوەبەری پۆلیسی دیالەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
