ئەندامێكی پەرلەمان" لەچاوەڕوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانین بۆ ئەنجام دانی كۆبونەوە"

ئەندامێكی پەرلەمان
ئەندامێكی بێ لایەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەچاوەڕوانی ئوسامە نوجەیفین بۆ ئەنجام دانی كۆبونەوەی پەرلەمان و پەسەند كردنی یاسایی بودجە.


سەباح ساعدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەندامێكی سەربەخۆیە بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: زۆربەی لیستە سیاسیەكانی پەرلەمان لەچاوەڕوانی ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقین لەسەر بڕیار دانی بۆ ئەنجام دانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق.

هەروەها وتیشی: پرۆژە یاسایی بودجە پێویستە بەتەوافقی سیاسیە و لە ئێستادا پێویستە پێش تەواو بوونی خولی ئێستای پەرلەمان و بۆ ئەوەی عێراق تووشی كێشەیەكی ئابوری گەورە نەبێت و كێشەكان ئاڵۆزتر نەبێت پرۆژە یاسایی بودجە پەسەند بكرێت و ڕێكەوتن بكرێت لەگەڵ لایەنی كوردی و ئەو لایەنانەی كەوا كێشەیان هەیە لەپرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014

جێگای ئاماژەیە، فراكسیۆنی كوردستانی سوورە لەسەر بایكۆت كردنی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق ئەگەر یاسایی بودجە لەنێو كارنامەكەیدا هەبێت ئەویش بەهۆی پێشێلكاری كردن بۆ مافی نەتەوەی كورد لە یاساكە.

Top