داعش وێستگەیەكی نەوتی ئەنبار دەسوتێنێ‌

داعش وێستگەیەكی نەوتی ئەنبار دەسوتێنێ‌
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی ئەنبار رایگەیاند:وێستگەیەكی نەوتی پارێزگاكە بەتەواوەتی سوتێندراوە دوای ئەوەی شەڕوپێكدادان لەنێوان داعش و هێزە ئەمنیەكان كە گروپی چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر وێستگەكە داگرتبوو.



سەرچاوەكە گووتی : چەكدارەكانی داعش لەدرەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشیان كردە سەر وێستگە نەوتیەكەی ئەنبار ، كە دەكەوێتە 5كم لە رۆژئاوای رومادی ، لەكاتی پێكدادان لەگەڵ پۆلیسی وێستگە نەوتی پارێزگاكە 3 كەس لەپۆلیس دەكوژن دواتر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بوونەوە كە دەوری شوێنەكەیان دابوو لە ئەنجام دا چەكدارەتیرۆریستەكانی داعش وێستگەكەیان بەتەواوەتی سوتاند.

سەرچاوەیەكیش نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە گووتی "چەكدارەاكن دەستیان بەسەر وێستگەكە داگرتووە " هێزە ئەمنیەكان لەهەوڵی زۆردابوون كە وێستگەكە بگەڕێننەوە ژێردەسەڵاتی خۆیان ".
Top