چەکدارانی داعش بە چەك و ئۆتۆمبێلی نوێوە بینراون

 چەکدارانی داعش بە چەك و ئۆتۆمبێلی نوێوە بینراون
چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، هێرشەكانیان بۆ سەر شارەكانی عێراق چردەكەنەوە و لە حەمرین و سلێمان بەگ بە ئۆتۆمبێل و چەكی نوێوە بینراون.

چەند سەرچاوەیەكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت:" بە پێی راپۆرتە سەربازییەكان، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی داعش لەو ناوچانەدا سوڕاونەتەوە."

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كە چەکدارانی داعش چەكی نوێ و ئۆتۆمبێلی نوێیان پێبووە.

رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو، لە هێرشێكی فراواندا، داعش پەلاماری چەند گەرەكێكی شاری موسڵ و ئەنباریان دا و هێزەكانی پۆلیسیش نەیانتوانی رووبەڕوویان ببنەوە.

بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش رایانگەیاند، كە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان.







رووداو
Top