داعش هێرشێکی گەورەی لە سامەڕا دەستپێکرد -نوێكراوەتەوە
بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(سۆمەرییە نیوز) سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە" چەكداران لە هێرشێكی گەورەدا پەلاماری سامەڕایان داوە و توانیویانە دەست بگرن بە سەر پێنج ناوچەی سامەڕادا."
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، لەو هێرشەدا 48 پۆلیس كوژراون و بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی ئەو چەكدارانە پەلاماری ماڵی وەزیری زانست و تەكنۆلۆژییان داوە و سێ كەس لە پاسەوانەكانی كوژراون.
سەرچاوەیەكیش بە خەندانی راگەیاند" ئەو چەكدارانە ویستویانە دەست بگرن بەسەر مەزاری دوو ئیمامەكەی سامەڕا بەڵام شكستیان هێناوە و نەیانتوانیووە لەو هێرشەدا سەركەوتوو بن."
خەندان
