حكومەتی نوێی عێراق بەر لە ساڵی نوێ پێكدێت
عەباس بەیاتی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ بۆ ئەوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق زۆر دوا نەکەوێت، هەر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژارنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە، لیستی دەوڵەتی یاسا دەستی بەرێكەوتن لەگەڵ لیستە بەراوەكانی هەڵبژاردن کرد.
ئەو ئەندامەی لیستی دەوڵەتی قانون لە پەرلەمانی عێراق گووتی: حكومەتی نوێ بەر لە ساڵی نوێ پێکدێت و ناكرێت وەكو حكومەتی پێشووتر هەشت مانگ دوابخرێت و ئەم جارە بەرێكەوتنی لیستە سیاسیەكان بەزوترین كات حكومەت پێکدێت و مافی هیچ لایەنیك ناخورێت.
