ئهحرار و مواتن و كوردستانی ویلایهتی سێههمی مالیكی رهتدهكهنهوه
پهرلهمانتاری كوتلهی ئهحرار حوسین عهلوان له لیدوانێكی تایبهتی بۆ گوڵان ئهوه رووندهكاتهوه كه نوری مالیكی بۆ ویلایهتی سیههم هیچ چانسێكی نیه ، لهبهر ئهوهی هاوپهیمانی كوردستان و كوتلهی ئهحراری سهر بهتهیاری سهدر و كوتلهی مواتن سهر بهئهنجوومهنی باڵای ئیسلامی رهتیدهكهنهوه:
گولان: سیناریۆی ئاینده بۆ پیكهێنانی حكومهتی داهاتووی عێراق چۆن دهبینیت؟
عهلوان : من پێموایە كە ئەو سیناریۆیەی پێشتر جارێكی دیكە دووبارە دەبێتەوە، چونكە هەمان دەموچاو دێنەوە حوكم هەتا ئەگەر گۆڕانكارییەكی كەمیش رووبدات لە میانی ئەو هاوپەیمانێتییەی كە دروست دەبێ، هێڵی یەكەم دەوڵەتی یاسایە و هێڵی دووەم كوتلەی مواتین و رەوتی سەدرو برایان لە هاوپەیمانێتیی كوردستانییە، حكومەتی داهاتوو بە هەمان فۆڕم و شێوازی حكومەتی رابردوو دەبێت چونكە هەموو لایەنەكانی سوننەو شیعەو كورد بەشداری تێدا دەكەن، كێشەی سەرەكیی گۆڕەپانی عیراقی بریتییە لەوەی كێ دەوڵەت لە عیراق بەڕێوەدەبات، یان كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار یان سەرۆكی پەرلەمان، من پێموایە لە ئێستادا بەهێزترین هاوپەیمانیی كوتلەی مواتن و رەوتی سەدرە كە ویلایەتی سێیەمی مالكی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران رەت دەكاتەوە لەگەڵ هەندێ لایەنی دیكە كە پشتگیرییان دەكەن.
گولان: ئایا پێتانوایە هەر وەك جاران لەنێو ململانێی سیاسی و تایفەگەری هەر بەردەوام دەبێت؟
عهلوان : من پێموانییە عیراق سەقامگیریی بەخۆیەوە ببینێت، چونكە ئەجیندای زۆر لە ئارادایە بۆ تێكدانی عیراق و بەردەوام بوونی ئەو ململانێیە، هەندێ لایەن هەوڵی تایفەگەری دەدات و هەندێكی دیكەش خەریكی هەڵگیرسانی شەڕی نەتەوەییە لەنێوان عەرەب و كورد، بۆیە من پێموانییە ئەو حكومەتەی كە پێكدەهێنرێت سەقامگیرو خزمەتگوزار دەبێت، چونكە هەروەكو ئاماژەم پێدا، ئەجندای مەترسیداری ناوەوەو دەرەكیی بەردەوام لە هەوڵی تێكدانی رەوشی ئەمنی و سیاسیی عیراقدایە.
گوڵان: بەڕای ئێوە چارەسەری ئەم بارودۆخە چۆن دەبێت، ئایا هەروا بەردەوام دەبێت؟
عهلوان : من وای دەبینم كە چارەسەرەكە لای سەركردەكانی عیراق نییە، بەڵكو چارەسەرەكە لای دەوڵەتانی دراوسێ و دەرەوەیە، بە تایبەتیش ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مەبەستیشم لەوەیە كە ئەمریكاو هاوپەیمانییەكانی وەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییەكانی خۆیانن لە عیراق، هەندێكیان مەبەستیان بەتاڵانبردنی نەوتەو هەندێكی دیكەش بۆ جێبەجێكردنی مەرامی تایبەتیی خۆیان و تێكدانی رەوشەكەوخزمەتكردنی سیاسەتەكانی دەرەوە كاردەكەن، بە تایبەتیش لایەنی ئابووری كە شادەماریی بەردەوانبوونی ئەم حكومەتەی عیراقە.
