هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی راده‌گه‌یه‌نرێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ خه‌ندانی ئاشكراكرد، گفتوگۆی ژێربه‌ژێری ناوخۆیی له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هه‌یه كه ولایه‌تی سێیه‌می نوری مالیكی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه ره‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵا، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانتێتییه‌ش ئیئتلافی موته‌حیدون و لیستی وه‌ته‌نییه خه‌ریكی هه‌مان گفتوگۆن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هاوپه‌پیمانێتییه‌كه‌ی گه‌وره پێكبهێنرێت كه دژبه نوێكردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سێیه‌می نوری مالیكی بێت.
هاوكات موئه‌یه‌د ته‌یب، وته‌بێژی ره‌سمی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند كه لیسته‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی كاندیدێكه كه له هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆكی وه‌زیرانی داهاتووی عیراق دیاری بكرێت، نه‌ك له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون، راشیگه‌یاند كه هاوپه‌یمانیی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه نایه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاندیدی ده‌وڵه‌تی قانون بكات.
به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌شكور رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه به‌لای حزبه‌كه‌یانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی هێزه شیعه‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی، نه‌ك رێگری كردن له‌وه‌ی چۆن و به چ شێوه‌یه‌كی نه‌هێڵن نوری مالیكی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئامانجی حزبه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه بكاته دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسیی ئه‌وتۆ كه له گۆڕه‌پانی عیراقدا سه‌نگی خۆی هه‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی و روانگه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی خۆی هه‌بێت، نه‌ك ئامانج كاركردن بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت نوری مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران.
خه‌ندان
