چۆنێتی گۆڕینی پاسپۆرته‌كه‌ت له جۆری (G)یه‌وه بۆ ئه‌لیكترۆنی، بخوێنه‌وه
لیوا عه‌لی جبووری، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رایگه‌یاند :"رێكخراوی فڕۆكه‌وانی جیهانی، كاتێك بڕیاری ده‌ركردووه به‌كاركردن به پاسپۆرتی ئهلیكتۆرنی، بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه، كه كار به پاسپۆرتی میكانیكی نه‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی جیاوازه له پاسپۆرتی میكانیكی به‌وه‌ی "سیم كارت" له خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ی نهێنی وزنجیرهیی له خۆده‌گرێت، وتیشی :" رێكخراوه‌كه داوای له هه‌موو وڵاتانی جیهان كردووه ئه‌و پاسپۆراتنه به‌كار بهێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه زۆر وڵات له جیهاندا هه‌یه تائێستاش پاسپۆرتی میكانیكی به‌كار ده‌هێنن، نموونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه كه میسر له ساڵی 2012ـه‌دا پاسپۆرتی جۆری (G)به‌كارهێناوه، ئه‌مه له كاتێكداية له عیراق له ساڵی 2006ـه‌وه هو پاسپۆرته ده‌رده‌كرێت.
لیوا عه‌لی جبووری، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح، ته‌ئكیدیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌فدێكی پێكهێنا و سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی بكۆڵنه‌وه له دهستپێكردنییهوه تا ته‌واوبوونی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، راپۆرتێك به‌رزكرایه‌وه بۆ عه‌دنان ئه‌سه‌دی، بریكاری وهزارهتو ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا، وتیشی :" وه‌فدێكی ته‌كنیكی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی".
روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌گاته نزیكه‌ی 18 مانگ، وتیشی :"ئه‌و جۆره پاسپۆرته‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت و دواتر ده‌گۆڕدرێت به پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی، وه‌ك چۆن ئێستا پاسپۆرتی (G) بۆ هاوڵاتییان ده‌رده‌كرێت به بێ ئه‌وه‌ی قهرباڵغى دروست ببێت".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌سه‌ر شێوازی رژێمی پێشوو كار ناكات به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه، به‌ڵكو له دوای چه‌ند ساڵێك ده‌یگۆڕێت.
خه‌ندان
