عێراق و جه‌زائیر له باره‌ى كردنه‌وه‌ى هێلى ئاسمانى راسته‌وخۆ له نێوانیاندا گفتۆگۆیان كرد . به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ، هۆشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له جه‌زائیر چاوى به ره‌مه‌زان عومامره وه‌زیره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته كه‌وتووه . له دیدارێكدا هه‌ردوولا بارودۆخى سیاسی له عێراق و قه‌یرانى سوریا و پرسی كردنه‌وه‌ى هێلى ئاسمانى راسته‌وخۆ له نێوانیاندا گفتۆگۆ كردووه .