ساڵح موتڵەک: بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەگەڵ کاندیدی ھاوپەیمانی نیشتمانین
لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکی ھاوپەیمانی عەرەبیە ساڵح موتڵەک رایگەیاند: یەکێتی ھێزە نیشتیمانییەکان لەچاوەڕوانی ھاوپەیمانی شیعەن بۆ دیاریکردنی کەسیک پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق وەربگرێت, لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چەند لیستیکی دیکە پێکەوە ھاوپەیمانیمان ئەنجامدا, ئێمە لەگەڵ ھەر کەسیکین کەوا ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە ئەو کەسە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکات, بەڵام دەبێت شایەنی ئەو پۆستە بێت و کار تەنھا بۆ بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بکات.
لەبەشێک دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتووە, لەئێستادا لەچاوەڕوانی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعەین بۆ دیاری کردنی کەسیک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و کارمان کردووە و لەماویەکی زۆر نزیکدا کێشەی ئەنبار چارەسەر بکەین و لەدوای ئۆپەراسیۆنی بنبڕکردنی تیرۆریستان لەفەلوجە وئەنبار کار بۆ نۆژەنکردنەوەی پارێزگاکە بکرێت.
