موتەحیدون بۆ چاكسازی هەڕەشە لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات

موتەحیدون بۆ چاكسازی هەڕەشە لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات
ئەندامێكی موتەحیدون بۆ چاكسازی هەڕەشە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات بەتۆمار كردنی سكاڵا لەسەری لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان.

نەبیل حەربو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی موتەحیدون بۆ چاكسازی، بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: "هاوپەیمانی موتەحیدون بۆ چاكسازی بەبردوام كاری كردووە بۆ هاووڵاتیان و داكۆكی كردن لەمافەكانی وهەروەها ئێستاش لەكاتی هەڵبژاردن كار دەكات بۆ ئەوەی دەنگی هیچ كەسیك نەفەوتێت و لەرۆژی 30ی نیسان خروقاتیكی زۆر بووە ودەنگیكی زۆر تەزویر كرا وهاوپەیمانی موتەحیدون چەندین بەڵگەی پێشكەش بەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد بەڵام تا ئێستا كۆمسیۆن بێ دەنگە لەم بەڵگانە وهیچ كاریك نەكراوە".

وتیشی، پێویستە كۆبونەوەیەكی بەپەلە بكرێت بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە وبەدواداچوون بكرێت لەگەڵ كۆمسیۆن لەسەر كارەكانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە وئەگەر هیچ شتیك نەكرا ئەوە هاوپەیمانی موتەحیدون بۆ چاكسازی سكاڵا لەسەر كۆمسیۆن تۆمار دەكات لەرێكخراوە نێودوڵەتیەكان لەسەر كارەكانی كە بەشێوەیەكی رێك وپێك ئەنجامی نادات.
Top