كوتله‌ی ئه‌حرار: زیادبوونی كورسییه‌كانی مالیكی هیچ نرخێكى نییه‌

 كوتله‌ی ئه‌حرار: زیادبوونی كورسییه‌كانی مالیكی هیچ نرخێكى نییه‌
كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیادبوونی كورسییه‌كانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناوی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌دا، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌و ئیئتلافه‌ بێت.

له‌و باره‌وه‌ جواد جبوری گوته‌بێژ به‌ناوی كوتله‌ی ئه‌حرار رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی كورسی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، پێوه‌ری له‌پێشینه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ دوو كوتله‌ی سه‌ره‌كی پێكدێن، یه‌كێكیان ئیئتلافی نیشتمانی و ئه‌وی دیكه‌شیان ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌.

جواد جبوری راشیگه‌یاند كه‌ زیادبوونی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، هیچ بایه‌خ و كاریگه‌رییه‌كی بۆ ناو لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی نییه‌ له‌ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
Top