لە سەرتای مانگی شەش پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
"مەھدی حاجی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کوردستانی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەگەری ئەوە ھەیە لە سەرتای مانگی شەش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا سەرجەم پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەکە بن و ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت دەبێت لەسەر ئامادە بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئەنجام دانی ھەڵبژاردن و کێشەکان و ئەو سکاڵایانە دەکرێت.
مەهدی حاجی گوتی: ئەنجام دانی لەم جۆرە کۆبوونەوەیە کارێکی گرنگە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئاگادار بن لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن و ئەنجامەکانی و لەئێستادا ھەر لایەنێک تێبینی خۆی نووسیەوە لەسەر کۆمیسیۆن تەنھا لە چاوەڕوانی ئەنجام دانی کۆبوونەوەکەداین.
