فەلوجە : كوژرانی دە تیرۆریستی داعش
سەرچاوەیەك بەمەسدەر نیوزی راگەیاند: هێزی فیرقەی هەشت بەبەكارهێنانی چەندین دەبابە لە پێكدادانێكدا لەگەل چەكدارانی داعش لەناوچەی سەلام لەفەلوجە توانیان دە تیرۆریست بكوژن.
ئاماژەی بەوەش كرد: هێزەكانیان توانیان 4 ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان و 3 ئۆتۆمبێلی تر بەچەكەوە تێك بشكێنن لەناوچە كێلگەییەكانی سەدە .
