وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی دواخست
سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو لەوەزارەتی پەروەردی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی یادی شەهید بوونی ئیمامی كازمە وهاووڵاتیان سەردانی مەزارگەكەی دەكەن، وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیاری دا كەوا تاقیكردنەوەكان بۆ رۆژی سێ شەممە دوابخات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، وەزیری پەروەردەی عێراقی بڕیاری دا كەوا ئەو قوتابیانانەی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان هەیە بۆ پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی كە بڕٍیار وابوو ئەمرۆ شەممە تاقیكردنەوەكانیان دەست پێ بكات دوایخست ئەویش بەهۆی بوونی یادی شەهید بوونی ئیمامی كازم وهەروەها گرتنی سەرجەم رێگا وبانەكانی بەغدا وهەروەها سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی دیكە كەوا تەنها یەك وانەیان ماوە ئەوانیش بۆ رۆژی سێ شەممە دواخرا وئەم بڕیاریە تەنها پارێزگای بەغدا دەگرێتەوە.
شایەنی باسە، لەرۆژی سێ شەممە ڕابردووە هێزە ئەمنیەكان ڕێوشیونی ئەمنی توندیان گردۆتە بەر وسەرجەم رێگا وبانەكان گیراون وئیش وكاری هاووڵاتیان وەستاوە ئەویش بەهۆی یادی شەهید بوونی ئیمام كازم وسەردانی كردنی هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ مەزارگاكەی.
