عارف تەیفوور: بەرجەستکردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵی لە ئەرکە لەپێشینەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەبێت
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دەرکراوە و دانەیەکی بۆKDP.infoنێردراوە، عارف تەیفوور وەک پیویستییەک داوا لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەکات، دەستووری هەمیشەیی هەموار بکرێتەوە و تێیدا سیستمی کۆنفیدڕاڵی جێگیر و گەرەنتی بکرێت، چونکە ئەمە باشترین ڕێچارەیە بۆ قەیرانەکانی عێراق.
تەیفوور لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەموارکردنەوە و بەرجەستەکردنی سیستمی کۆنفیڕاڵی لە دەستووردا، ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە کێشەکانی نێوان پێکهاتەکانە لە عێراقدا بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشی دەکاتەوە "ئەمە مافێکی سرووشتیی گەلی کوردە کە لە ڕابردوودا و لەسەر دەستی ڕژێمە شمولییەکان و لەسەرەتای دامەزرانی دەوڵەتی عێراقەوە زوڵمی لێ کراوە و ئازاری چەشتووە، بەداخەوە پاش 2003-یش هیچ شتێک نەگۆڕا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک خۆیان ماونەتەوە."
تەیفوور هاوکات دەڵێط "پێویستیی بۆ گۆڕانکاریی کردەیی لە سیستمی سیاسییدا هەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوویش پێویستە لەسەری کار لەسەر ئەو دەرهاویشتانە بکات کە لە ئێستای گۆڕەپانی سیاسییدا هەن، نامانەوێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە و کۆتایی بە مەترسیی تاکڕۆیی لە دەستەڵات و حوکمڕانیدا بهێنرێت و چی دی لایەنێک وڵات ەبڕێوە نەبات، چونکە ئەمە ڕژێمێکی دیکتاتۆری دێنێتە ئاراوە."
چیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها گوتی "کۆنفیدڕاڵی بنەماکانی دیموکراسییەت پتەو و جێگیر دەکات و بەر بە هەڵایسانی قەیران دەگرێت، سنوورێک لە نێوان ئەو ناوچانەدا دیاریی دەکات کە ناسنامەی نیشتیمانی و تایبەتمەندیی مێژووییی کۆی چین و پێکهاتەکانیان دەپارێزن، بەمەیش دەتوانین
ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە "بەرجەستەبوونی کۆنفیدڕاڵییەت لە عێراقدا گرینگە، چونکە دەبێت بە یەکێتییەکی هەمیشەیی لە نێوان دەوڵەتانی خاوەن شکۆ و کاری هاوبەشی نێوان حکوومەتەکان لە نێو دەوڵەتێکدا، ئەمەیش بەپێی پەیماننامەی نێودەوڵەتی و وابەستەبوون بە دەستوورێکی هاوبەش و مامەڵەکردن بە دراوێکی هاوبەش، هاوکات دیاریکردنی سنوور و چارەکردنی کێشەکان کە بە ئیرادەی گەلان کۆک بێت و دوور بێت لە دەستەڵاتی ڕەمەکیانە و خۆفەرزکردنی."
عارف تەیفوور ئاماژەیشی داوە بە "گرینگیی چارەکردنی کێشە نێوخۆییەکان و نەخشەڕێگای سیاسی بە بنەماگرتنی تەوافوق و پێکەوەژیانی ئاشتیانە"، زیاتر گوتی "جێبەجێکردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵی لە ئەرکە لەپێشینەکانی وەرزی یەکەمی پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا دەبێت"، جەختیشی کردەوە کە "کۆنفیدڕاڵی بوار بە دابەشبوون نادات و هاوکات ڕۆڵ لە پێشکەوتن و چاکسازی لە دەوڵەتدا دەگێڕێت و هەستی بەرپرسارەتی و سەقامگیری لای هاووڵاتی بینا دەکات."
