سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆن: دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان چاوەڕوانی سکاڵاکانین
"میقداد شەریفی" سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە میانەی کۆنگرەیەکی روژنامەوانیدا رایگەیاند: یەکشەممە یاخود دووشەممە ئەنجامە بەراییەکان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکریتەوە ئەویش لەدوای تەواو بوونی جیاکردنەوەی دەنگەکان و ھەروەھا تاوتوێ کردنی سکاڵاکان و مافی ھەر لایەنێکە کەوا لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان سکاڵا تۆمار بکات و لەلایەن لیژنەی تایبەت چاوی پێدادەخشێت.
شەریفی گوتی: ئێمە لە چاوەڕوانی سکاڵای لایەنە سیاسیەکانین و بەشێوەیەکی شەفاف کاری لەسەر دەکەین و بەزووترین کات تەواوی دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامە کۆتاییەکان بڵاو بکەینەوە.
