داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی عێراقی لە ئەستۆ گرت
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتت پرێس، گروپی داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:" ئەو تەقینەوانە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە هێرشەکانی سوپای عێراقە بۆ سەر فەلوجە".
داعش لە مانگی دیسامبری رابردوەوە کۆنترۆڵی شاری فەلوجەی لە دەست گرتووە.
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە هەفتەی رابردووەوە کە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر فەلوجە چرتر بوەتەوە، هەزاران کەس لە خەڵکی فەلوجەبە هۆی شەڕەوە ئاوارەبوون.
