نوێنەرێکی کورد: ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەبووە

نوێنەرێکی کورد: ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەبووە
پەرلەمانتارێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت،لەڕابردوودا ئێمە وەکو کورد ئەزموونێکی تاڵی دەوڵەتداریمان لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەبووە،بۆیە نامانەوێت ئەوە دووبارە بێتەوە.



ئازاد زەینەڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی ھاوپەیمانی بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:"ئێمە دەمانەوێت شەریکی ڕاستەقینەی حکومەت بین،بەشداربوونی ئەنجارەشمان لە حکومەتی داھاتوو تەنھا دەبێت لەسەر بنەمایەک بێت کە تەواو زەمانەتی جێبەجێ کردنی داخوازیەکانمان بکرێت".

سەبارەت بە ھاوپەیمانی کوردیش لەگەڵی ھاوپەیمانی نیشتیمانی،ئازاد زەینەڵ گووتی:"لەڕابردوودا ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتیمانیدا ھەبووە بۆیە نامانەوێت دووبارە بیچێژینەوە".

ڕاشیگەیاند:"بەھیچ شێوەیەک موساوەمە لەسەر یەک داخوازی کورد ناکەین،ئێمە ئەگەر لە بەغداد داکۆکی کاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی ھاوڵاتیانی خۆمان نەبین لەو پێناوەدا نەچینە ئەوێ چ کارێکی دیکەمان ھەیە".
Top