کوژران و بریندار بوونی هەشت پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوچەی عوزێم

کوژران و بریندار بوونی هەشت پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوچەی عوزێم
لە پەلامارێكی تیرۆریستی بۆ سەر بازگەیەكی پشكنین، لە ناوچەی عوزێمی پارێزگای دیالە، هەشت پۆلیسی فریاكەوتن كوژران و برینداربوون.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە، ژمارەیەك چەكدار هێرشیان کردە سەر بازگەیەكی پشكنینی تایبەت بە پۆلیسی فریاکەوتن و لە ئاكامدا چوار پۆلیس كوژراون و چوار پۆلیسی دیكەش برینداربوون.



شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەی عوزێم و بۆ ماوەیەك رێگای سەرەكی بەغدا – كەركووك داخرا.
Top