كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان ده‌رده‌كرێت وچوار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كه نامێنێت
عه‌مید نه‌شئه‌ت خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانیی یه‌كگرتوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له به‌غدا به‌ستی، رایگه‌یاند :" قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ته‌واو بووه، ئێستا ده‌ستكراوه به قۆناغی دووه‌م كه پشت ده‌به‌ستێت به مه‌شقپێكردنی فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ند به ده‌ركردنی كارته‌كه".
روونشیكرده‌وه، له‌سه‌ر شێوه‌ی كۆتایی كارته‌كه رێكه‌وتن كراوه، یه‌كه‌م نموونه‌شی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پرۆسه‌ی ده‌ركردنی كارته‌كه به چوار قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، یه‌كه‌م راكێشانی فۆرمه‌كه له ئینته‌رنێت، دواتر پڕكردنه‌وه‌ی، پاشان ره‌وانه‌ی یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ره‌گه‌زنامه ده‌كرێت كه پێشتر دیاری كراوه، دواجار پاره‌ی رسوومات ده‌درێت، وتیشی :" ماوه‌ی ده‌ركردنی كارته‌كه 15 رۆژ زیاتر ناخایه‌نێت".
لای خۆیه‌وه تۆبیاس نۆسله، نوێنه‌ری كۆمپانیای (جیزیكا ئیند دیڤرنێت)ی ئه‌ڵمانی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه، رایگه‌یاند : "ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی پرۆژه‌كه ئاماده‌كراوه‌و پێش ئه‌وه‌ی له عیراق جێبه‌جێ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له ئه‌ڵمانیا تاقیده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌كرێت.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له (13ی تشرینی یه‌كه‌می 2013) رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عیراقی ده‌بێته خاوه‌ن كارتی نیشتمانیی یه‌كگرتوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كه‌م كارتی ئه‌لیكترۆنی له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو ده‌رده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه كه‌ره‌سته و ئامێره‌كانی پرۆژه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ئاماده ده‌كات.
ته‌ئكیدیشكرایه‌وه، كه ئه‌و كارته نیشتمانییه جێگه‌ی هه‌رچواربه‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كه ده‌گرێته‌وه كه بریتیه له " ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی، پێناسی باری شارستانی، فۆرمی خۆراك، كارتی نیشته‌جێبوون".
خه‌ندان
