سەربازێكی عێراقی لە دووز کوژرا

سەربازێكی عێراقی لە دووز کوژرا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز ڕایگەیاند " لە ئەنجامی هێرشێكی گروپی تیرۆریستی بەناو داعش لە گوندێكی سەر بەشارۆچكەی دووز سەبازێك کوژرا و پاسەوانی قوتابخانەیەكیش بریندار کرا.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " تیرۆریستانی بەناو داعش لە گوندی یەنیجەی سەر بەشارۆچكەی دووز هێرش دەكەنە سەر سەرازێكی عێراقی لە هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی و تیرۆری دەكەن و پاسەوانی قوتابخانەیەكیش بریندار دەكەن دوای ئەنجامدانی كردەوەكەیان تیرۆریستان بەرەوشوێنێكی نادیار هەڵدێن، پاشان تیمەكانی فریاگوزاری بریندار و كوژراوەكە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دووز.
Top