سەرۆكی كوتلەی مواتن داوا دەكات لێكۆڵینەوە لەسەر خروقاتی هەڵبژاردن بكرێت

سەرۆكی كوتلەی مواتن داوا دەكات لێكۆڵینەوە لەسەر خروقاتی هەڵبژاردن بكرێت
سەرۆكی كوتلەی مواتن داوا دەكات كەوا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن سەبارەت بەخروقاتی هەڵبژاردنی 30ی نیسان.


باقی جەبر زوبەیدی سەرۆكی كوتلەی مواتن لەبەیاننامەیەكدا كەوا وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە و تێدا هاتووە: داوا لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین كەوا كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدەن و سەرجەم پەرلەمانتاران ئامادەی بن و هەروەها ئەندامانی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەی كۆبونەوەكە بن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو خروقاتانە بكرێت كەوا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و لە رۆژی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا كراوە .

لەبەیاننامەكە هاتووە: لەكاتی دەنگدان و لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن خروقاتێكی زۆر بوە و پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ و لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات بۆ ئەوەی سزای ئەو لایەنانە بدرێت .
Top