تەقینەوەی مزگەوتێك شەش كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە
موقەدەم غالب عەتییە، وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لەناوچەی "گاتون"ی نزیك شاری باقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، دوو بۆمبی چێندراو لە نزیگ مزگەوتی "سهێب ئەلرومی" تەقیەوە و لە ئاکام دا هاووڵاتییەك كوژراو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون .
بە پێی گوتەی موقەدەم غالب لەو پێنج کەسە برینی هەندێکیان سەختە.
لە ناوچەی گاتون، کردەوەی تیرۆریستی و شەڕو شوڕێکی زۆر ڕوو دەدات و بە یەکێک لە ناوچە پڕ مەترسییەکانی عێراق دادەنرێت و ژمارەیەكی زۆر ئەندامی رێكخراو و گروپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەی گاتون جێگیرن و لە لایەن حكوومەتی عێراق بە "ناوچەی وێرانكراو" ناودەبرێت.
