دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرێدەدرێت بە رێككەوتنی لایەنەكان

 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرێدەدرێت بە رێككەوتنی لایەنەكان
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ، تاوەكو هەولێر و بەغدا رێكنەكەون، پەرلەمانی عێراق لە بارەی بودجە كۆنابێتەوە.

محەممەد خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرێدراوە بە رێككەوتنی لایەنەكان لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە.

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاوەكو ئێستا هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ناكۆكییەكانی نێوانیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و هەناردەكردنی نەوت چارەسەرنەكردووە، بۆیە تاوەكو لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نادرێت.

محەممەد خالیدی كە هاوكات یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی موتەحیدوون بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی، رەتیكردەوە هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان دیارییكرابێت.






رووداو
Top