وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راگەیەنرا

 وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راگەیەنرا
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان تەنیا 5 رۆژی پێدەچێت.

گاتع ئەلزەوبەعی، كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پرۆسەی ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە 5 رۆژی داهاتوودا كۆتایی پێدێت لە 25ی ئایاریش ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێن.

ئەلزەوبەعی لەبارەی تانە و سکاڵای لایەنەکانیش رایگەیاند، چوار لیژنەمان بۆ بەدواداچوونی تانە و سکاڵاکان پێکهێناوە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی 10-15 رۆژی دیکە کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن.








رووداو
Top