زه‌واهیری دانی پیا نا: داعش لقێكی سه‌ربه قاعیده‌یه
له وته‌یه‌كی تۆماركراودا كه سایتی سی ئێن ئێن ده‌قه نووسراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌به‌ستی بووه خوێنڕشتنی نێوان داعش و به‌ره‌ی نوسره رابگرێ و داوای له هه‌ریه‌كه‌یان كردووه هه‌ریه‌ك و چالاكییه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی خۆی چڕتر بكاته‌وه و سه‌رقاڵی یه‌كتر نه‌بن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی داعش به رێكخراوی قاعیده‌وه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری وتوویه‌تی: "ئه‌مه شایه‌تیی من و خوا ئاگای لێیه‌تی: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق، لقێكی سه‌ربه باڵه جیهادییه‌كه‌ی قاعیده‌یه."
له كۆتایی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری داوای له ئه‌بوبه‌كر به‌غداد و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و گروپه كردووه گوێ له ده‌نگی ئه‌میره‌كانی سه‌روو خۆیان بگرن و ته‌نها بایه‌خ به "عیراقی بریندار" بده‌ن به‌رووی دوژمنانی ئیسلام و سوننه‌كان بچنه‌وه له عیراق.
خه‌ندان
