وادەی بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان

 وادەی بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان
بڕیاردەری خولی دووەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەندە بە گەیشتنی لایەنەكان بە رێككەوتنێك لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2014.

محەممەد خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق، بەندە بە گەیشتنی لایەنەكان بە رێككەوتنێك لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2014".

هاوكات عەبدولحوسێن یاسری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەرلەمانتارانی عێراق رۆژی یەکشەممە دەگەرێنەوە بەغدا و دەوامی ئاسایی خۆیان دەستپێدەكەنەوە، بەڵام نازانین دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان چ كات بەڕێوەدەچێ و بەهۆی هەڵبژاردنەوە ماوەیەكە گفتوگۆكان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە پێشكەوتنیان بەخۆوە نەبینیوە".

ماوەی چەند مانگێكە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2014ـی عێراق بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی بودجەو قیرانی پارێزگای ئەنبار، بودجە لە پەرلەمان چەقی بەستووەو پەسەند نەكراوە.







رووداو
Top