به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ به‌عقوبه‌ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانى

 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ به‌عقوبه‌ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانى
له‌ به‌عقوبه‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك سێ قوربانى لێكه‌وته‌وه‌. له‌ مباریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى پارێزگاى دیاله‌ رایگه‌یاند شه‌وى رابردوو له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ باكورى به‌عقوبه‌ دوو كه‌س كوژران و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ره‌عد حه‌مزه‌ جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزى راگه‌یاند له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى له‌ رێگاى ئاسمانى و وشكانیه‌وه‌ 10 چه‌كدارى داعش كوژران.
Top