عەممار حەكیم: ئەمڕۆ، ئێستاو داهاتووی عێراق دیاریدەكات
عەممار حەكیم لە كاتی دەنگدانیدا لە بنكەیەكی دەنگدان لە هۆتێڵی رەشید لە بەغدا گوتی: "رێژەی بەرزی بەشداریكردنی دەنگدەرانی دەرەوەو دەنگدەرانی تایبەت رەنگدانەوەی جۆشی دەنگدەرانە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بەرێژەیەكی بەرز".
عەممار حەكیم گوتیشی "ئەمڕۆ هەموو هاووڵاتییەكی عێراق دەتوانێ دەنگ بدات و بڕیاری خۆی بدات".
ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لە هەموو ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێ و بڕیارە پرۆسەكە تا كاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێ.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 9 هەزار كاندیدی 107 هاوپەیمانی و لیست و قەوارە ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 328 كورسی پەرلەمانی داهاتوو.
رووداو
