ئەمانەتی بەغدا داوا دەكات هاوڵاتیان ئاو نەخۆنەوە
لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی فەرمی بەناوی ئەمانەتی بەغدا حەكیم عەبدولزەهرە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیانی بەغدا دەكەین كەوا ئاوی ( بوری) نەخۆنەوە وئاوی پاك عەمبار بكەن تاوەكو ئەو ئاوە پیسەی لەتكریتەوە گەیشتۆتە بەغدا دەربچێت .
وتیشی" ئەمانەتی بەغدا شەو رۆژ كاری كردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان تووشی هیچ نەخۆشیك نەبن بەهۆی پیسی ئاو و لەئێستادا پرۆژەی ئاوەكانی بەغدا دەكەوێتەوە كار بۆ ئەوەی ئاویی پاك بەهاوڵاتیان بدات و لەماوەی 24 كاتژمێر ئەم كێشەیە بەتەواوەتی چارەسەر دەكرێت .
