ئەحرار.. دەوڵەتی یاسا بەئەنقەست یاسایی بودجەی پەسەند نەكرد
جواد جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ئەحرار بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پەسەند نەكردنی یاسایی بودجە مەبەستێكی سیاسی گەورە لەدوایدا هەیە كەوا لیستی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان بیكەن بەكارتی فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكان و بۆ ئەوەی رێكەوتنێكی سیاسی دروست بكەن بەهۆی بودجەوە كەوا نووری مالیكی بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت .
وتیشی: دوای هەڵبژاردن دووبارە كێشەی بودجە دێتە گۆڕەپانەوە و لیستی دەوڵەتی یاسا دەیەوێت فشار بخاتە سەر لایەنی كوردی بۆ ئەوەی رازی ببن بەوەرگرتنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و لەدوای هەڵبژاردن رێكەوتنە سیاسیەكان ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا ناكرێت هیچ رێكەوتنێك بكرێت سەبارەت بەدانانی حكومەتی نوێ عێراق.
شایەنی باسە، لیستی دەوڵەتی یاسا ئامادەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق نەدەبوو بۆ ئەوەی یاسایی بودجە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان ڕەوانە بكرێت و بیكاتە كارتی فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكانی عێراق.
