کۆمسیۆن جەخت لە سادانی هەڵبژاردن لە ئەنبار دەکاتەوە
مووسەوی بۆ رادیۆی سەوا دووپاتی كردەوە، دوو سەد بنكە و ناوەند و وێستگەی دەنگدان بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ئامادە كراون، بەڵام بە گوتەی ئەو ئەندامەی كۆمسیۆن، بە هۆی خراپبوونی رەوشی ئەمنی و نەسەقامگیرییەوە، زۆر ئەستەمە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری فەللوجە و ناوچەكانی روومادی بەڕێوە بچێت.
لەلایەكی دیكەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، كشانەوەی 66 هەزار كارتی ئەلیكترۆنی راگەیاند، كە 46 هەزاری كارتی ئەلیكترۆنی ئەو كەسانەن كە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010 كۆچیان كردووە و 20 هەزارەكەی دیكەش دووبارە بوونەتەوە.
لەم بارەیەوە سەفا ئیبراهیم مووسەوی گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پرۆسەی كشانەوەی كارتی ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی وادەكەی كۆتایی دێت.
لەلایەكی دیكەوە لیوا ماجید سابت مووسەویی سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق زۆر بە باشی كار دەکەن لە رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە و ئەركیان پاراستنی شاری بەغدا و گشت پارێزگاكانی دیكە دەبێت.
