موحسین مووسه‌وی: كۆمسیۆن بنكه‌كان و كاتی ده‌نگدانی عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه دیاری ده‌كات
به‌رێز (موحسین مووسه‌وی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی راگه‌یاندنی كۆمیسۆن گوتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران راستاندنی له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند و، بنكه‌كانی ده‌نگدانی له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كاته‌وه كه نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێ كراونه‌ته‌وه، بنكه‌كانی ده‌نگدان له سەعات نۆی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و تا سەعات حه‌وتی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ دوو رۆژی یه‌ك له دوای یه‌ك 27-28/4/2014 به‌رده‌وام ده‌بێت، له رێگه‌ی ئامرازی تۆمار و ده‌نگدانه‌وه به‌بێ به‌كارهێنانی كارتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی.
گوتیشی، كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به نووسینگه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ته‌واو كردووه و (102) بنكه‌ی ده‌نگدان و (654) وێستگه‌ی كردووەته‌وه.
شایه‌نی باسه كۆمسیۆن (14) نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێنج بنكه‌ی ده‌نگدانی له وڵاتانی دەرەوەدا كردووەته‌وه.
