سەدر: دەنگی ژنان لە زێڕ بەنرخترە

 سەدر: دەنگی ژنان لە زێڕ بەنرخترە
رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند ئەو كەسانەی رێگە بە ژنان نادەن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكەن "دواكەوتوو و ناپاك و بێ باوەڕن". دەشڵێ "دەنگی ژنان لە زێڕ بەنرخترە".

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "ئەو كەسانەی رێگە بە ژنان نادەن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكەن دواكەوتوو و ناپاك و بێ باوەڕن".

گوتیشی: "پێویستە ژنانی عێراق بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن، چونكە دەنگی ژنان لە زێڕ و دەنگی دواكەوتوویی و تووندوتیژی بەرزترو بەهادارترە، بۆیە دەبێ لە پێناو یەكێتی خاكی عێراق دەنگیان هەڵبڕن و كۆتایی بە نەهامەتیەكانیان بێنن".

موقتەدا سەر دەشڵێت: "هەر كەسێك ژنان لە دەنگدان قەدەغە بكات دواكەوتوو و ناپاك و بێ باوەڕە، دووپاتیشیكردەوە لەپێناو نیشتیمانەكەم كە كردەوەی توندوتیژی و گەندەڵی برینداریكردوە بەخۆم و هاوسەرەكەم دەنگ دەدەین،ئێوەش بڕۆن دەنگ بدەن، چونكە نیشتمان شایانی هەموو قوربانییەكە".

پێشتر سەدر رایگەیاند، كە لە پرۆسەی سیاسی دەكشێتەوەو هەموو نووسینگە ئاینی و كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانیشی دادەخات و واز لە كاری سیاسی دێنێت، دووپاتیشیكردەوە لەمەودوا هیچ فراكسیۆنێك نوێنەرایەتی ئەو ناكات و هیچ پۆستێكیشی لە نێو حكومەت و پەرلەماندا نییە.






رووداو
Top